داهاتی حکومەتی هەرێم گەیشتە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینار
تیجارەت بان: بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتى دارایی هەرێم پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بە پێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان لەم ڕاپۆرتەدا داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتەیه لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان.
لە راپۆرتەکەدا وەزارەتى دارایی ئاماژەى بەوە کردوە، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجیەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە بە هەمان شێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پرۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە. هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە.
لە داتاکەدا پێنج ترلیۆن و زیاتر لە 560 ملیار دینار داهاتی حکومەت بووە، بەڵام خەرجیەکانی زیاتر بووە کە بریتی بووە لە پێنج ترلیۆن و 777 ملیار دینار./شارپرێس
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین