عێراق ڕۆژانە بە بەهای زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار میوە لە ئێران دەكڕێت
تیجارەت بان: قاسم موتلەبی، بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی گومرگی ئێران لە دەروازەی پەروێزخان ڕایگەیاندووە، “لە 21ی ئازارەوە تا 21ی تشرینی یەكەم، كەلوپەل بە بەهای 470 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق كراوە”.
ڕاشیگەیاندووە، “كۆی قەبارەی هەناردەكردن بۆ عێراق لەم ماوەیەدا بڕی یەك ملیۆن و 147 هەزار تۆن بووە لە ڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو كاڵایانەی لە رێگەی دەروازەكەوە هەناردە دەكرێن، جۆرەكانی سەوزە و میوە، هەروەها بەرهەمی كانزا و پلاستیك لەخۆدەگرێت”.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشكراشی كردووە، “تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو کاڵایانەی هەناردەی عێراق کراون بە بەراورد بە مانگی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا ٣٨ زیادی کردووە”./خەڵك
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین