شەوی یەلدا لە ئێران و کوردەواری

Wednesday 21 Dec 2022 411 0
شەوی یەلدا لە  ئێران و کوردەواری یەکەمین شەوی زستان کە لە ئێران بە شەوی یەڵدا و لای کوردان بە شەوی چلە دەناسرێت، لە کوردستان  ڕێوڕەسمێکی تایبەتە و نەریتی خۆی هەیە.

تیجارەت بانبه پێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شەوی یەڵدا یان شەوی چلە لە ئێراندا بە ناوچە کوردنشینەکانیشەوە بنەماڵەکان لە دەوری یەک کۆ ئەبنەوە و خواردنی تایبەت ساز دەکەن کە لە کوردستان لە مێژە خواردنی ئەم شەوە دۆڵمەی کەلەم بووە. جگە لەوەش هەندێ خواردنی تایبەتی دیکەش بۆ ئەو شەوە ئامادە دەکەن.

خەڵکی کوردستان لە مێژە بە دەوری قورسیدا کۆ دەبنەوە و میوە و چەرەساتی تایبەت وەکوو‌گوێز و مێوژ و سرینچک و قەیسی و تووی وشک دادەنن کەچی ئێستا فستەق و بادام و چەرەساتی جۆراوجۆری دیکەش هەیە و دەبێتە شەوچەرەی ماڵان.

کاڵەک تورش لەو خواردنە تایبەتانەیە کە خەڵکی سنە وەکوو نەریتی شەوی چلەی دەزانن و لە سەر زۆربەی سفرەکاندا دەبینرێت.

پێشتر لە کوردستان ئەگەر بنەماڵەیەک توانای کڕین و دابین کردنی شتومەک و خواردن بۆ ئەوە شەوەی نەبوایە، لە لایەن دراوسێ و کەس و کارەوە خواردنی بۆ ئەبردرا و نەیاندەهێشت لەو شەوەدا بە تەنیا بمێنێتەوە.

گێڕانەوەی حیکایەت، نەقڵ، مەتەڵ و چیرۆک لە لایەن بە ساڵاچووەکانی بنەماڵەوە باو بووە و تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە. گرینگترین چیرۆکی ئەو شەوە لە سەر خاتوو زەمهەریرە کە زیاتر ژنەکان دەیگێڕنەوە.



هەروەها خواردنی شووتی ڕێوڕەسمێکی تایبەتە کە لە مێژە باوە و خەڵک پێیان وایە خواردنی ئەم میوەیە لە بەرانبەر سەرما و نەخۆشییەکانی ئەو وەرزە دەیانپارێزێت.

لەم شەوەدا یەکێک لە جوانترین ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتییەکانیش بەڕێوە دەچێت و ئەوەش بردنی دیاری بۆ تازە بووکەکانە کە بە شێوەیەکی جوان دەڕازێتەوە و لە کوردستان بە خوانچە دەبرێت کە داگری جل و بەرگی نوێ، خواردنی تایبەت و میوەیە.

یەڵدا و شەوی چلە لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردیدا ئاماژەی پێدراو شاعێری ناسراوی کورد ناڵی دەڵێت:

شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو

کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان!

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە

لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شای کەچ کولاهی دیدە مەستان،

چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!

لە خەو هەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟

هەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ

جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی

لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەمشەو

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە