مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان
تیجارەت بان: د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکی TBIیان راسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی کە 147هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار، مەرجە کڕیار لەکاتی کڕینی دۆلاردا پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگی پێبێت”.
ئاشکراشیکرد، “بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکەین”.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین