داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار

Wednesday 18 Aug 2021 508 0
داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار شارەزایەكی ئابوری ڕایدەگەیەنێت، داهاتی هەرێمی كوردستان لە تاریفەی گومرگی لانیكەم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئیقتساد نیوز)، مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوریی عێراقی ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی هەناردەی وڵاتان، قەبارەی هەناردە بۆ عێراق تەنها لە پێنج وڵاتەوە نزیكەی 33 ملیار دۆلارە.

 

عوبەیدی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (ئیقتساد نیوز) وتیشی، "ئەوەی لە ڕاپۆرتی داهاتدا لەلایەن لایەنە عێراقییەكانەوە ئاماژەی پێدراوە لەو وڵاتانەوە تەنها شەش ملیار دۆلارە”.

 

ئەوەشی وت، "بەپێی بەدواداچوونی وەزارەتی پلاندانان زۆرینەی ئەو جیاوازییە بەهۆی ئەوەوەیە كە بەشی زۆری ئەو شمەكانە لە دەروازەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانەوە دێن، بەو واتایەی بەهای ئەو شمەكانەی بە دەروازەكانی هەرێمدا دێن نزیكەی 20 ملیار دۆلارە، ئەگەر ڕێژەی تاریفەی گومرگی 7% بێت وەك كەمترین بڕ، ئەوكات داهاتی تاریفەی گومرگی لە هەرێمی كوردستان لانیكەم نزیكەی 1.4 ملیار دۆلاردا دەبێت”.

 

ئەو شارەزایە پرسیاری ئەوەش دەكات، "بۆچی هەرێم داوای شایستەكانی لە ناوەند دەكات، لەكاتێكدا هیچ زانیاری و ئامارێك لەسەر دەروازە سنوورییەكانی و بڕی بەهای گومرگی بەدەستهاتوو بە حكومەتی ناوەند نادات؟”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە