هەنگاوەکانى بانکی ناوەندی بۆ دابەزینى نرخى دۆلار
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئێن ئاڕ تی)، ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕینی نرخی دۆلار کاتی زۆر پێویستە و دەبوایە لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەو بڕیارە بدرێت و جێبەجێ بکرێت.
یاسرى هیواخواز بوو نرخی دۆلار جێگیر بکرێت، بەردەوام بێت و چالاکی ئابووری بگەڕێنێتەوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نرخەی ئێستای.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەهۆی باشبوونی نرخی نەوتەوە یارمەتی کورتهێنانی دارایی دەدات و باوەڕ ناکرێت تا کۆتایی ساڵ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رونیکردەوە، پێشنیازکراوە جیاوازی نرخی نەوت و داهاتەکەی بەکاربێت بۆ پرۆژەکان و پارێزگاکان، بەڵام بۆچوونی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دارایی ئەوەیە کە کورتهێنانی بودجە لەسەرو هەموو پڕۆژەیەکی ترەوە چارەسەر بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی حکومەتی ناوەندی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و نرخی هەر دۆلارێك بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرا و لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نرخی دۆلاری بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی جێگیرکرد.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- راگەیەندراوێک لەبارەی نرخی دۆلار
- ئایه نرخی دۆلار ههرزان دهبێتهوه؟
- هۆشداری بانکی ناوەندی لە بەکارهێنانی دراوە ئەلکترۆنییەکان
- کارگەی ئاردی سلێمانی رۆژانە 500 تۆن ئارد دەخاتە بازاڕەوە
- بەبەهای نزیكەی 5 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری باشماخ ئەنجامدراوە
- لە سنووری باشماخ 4.8 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام دراوە
- بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵی بەبەهای ٢ ملیۆن دۆلار گرێبەست لەتورکیا ئەنجام دەدەن
- بڕی ٣٠ ھەزار دۆلار دەدرێت به خاوەنکاران و پیشەسازان
- داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار