دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان له بهرلین بهشداری له كۆڕێكی وهبهرهێنان دهكات
محەمەد شوکری گوتی: "بهشداریمان به كۆڕی (Iraqi-German Business Forum) كرد، كه لەلایەن رێکخراوی (NUMOV) رێکخرابوو، ئهو رێكخراوه کۆنترین و گەورەترین رێکخراوی ئەڵمانیایە کە پەرە بە گەشەسەندنی ئابووری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، لەم کۆڕەدا باسمان لە ئاستی کارکردن و وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان، كه هەلی زۆری وەبەرهێنانی تێدایە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەوڵ دەدەین وەبەرهێنەرانی بیانی راستەوخۆ بێنین و وەبەرهێنان بکەن و ئاشنایان بكهین، كه بهگوێرهی یاسا کارئاسانی زۆر کراوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی، تا لێرە سەرمایەکەیان بەگەڕبخەن و وەبەرهێنان بکەن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین