عێراق بۆ وەبەرهێنەرانی ژاپۆن كراوەیە

Sunday 22 Aug 2021 468 0
عێراق بۆ وەبەرهێنەرانی ژاپۆن كراوەیە كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، گۆڕه‌پانی وڵاتەكەی بۆ وه‌به‌رهێنەرانی ژاپۆنی كراوه‌یه‌ تا له‌بواره‌كانی نه‌وت، وزه‌ و كاره‌با وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئیستا)، نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ شەممە مسته‌فا كازمی پێشوازی له‌ “توچیمیتسۆ مۆتیجی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و شاندێكی یاوه‌ریكرد.

 

ئاماژەبەوەشكراوە، هەردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرد.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، له‌و دیداره‌دا مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند، ئێستا گۆڕه‌پانی عێراق كراوه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنانی ژاپۆنی له‌بواره‌ جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تی وزه‌، نه‌وت و كاره‌با هەروەها ڕۆڵی ژاپۆنیشی به‌رزنرخاند له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی ناوچه‌كه‌.

 

كازمی ئەوەشی وتووە، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ‌ له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێن، له‌و ناوچانه‌ ده‌بن كه‌ له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگاركراون.

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشیكرد، ژاپۆن وه‌ك چاودێر له‌ كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش ئاماده‌بێت كه‌ بڕیارە ‌كۆتایی ئه‌م مانگه بەڕێوەبچێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە