فیلمی ئێرانیی دارگوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت
تیجارەت بان، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی 4ی مانگی 11ی 2021 بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.
دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.
ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.
فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری 2021.
کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە./
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- خۆشنووسی ئێرانی تۆماری جیهانی کرا
- واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان ئەنجومەنەکانی سەنتەری خزمەتگوزاری موسافیرانی کوردستان و هەرێم
- آغاز به کار جشنواره بین المللی فیلم دهوک
- داری زێڕینی ئاڵمانیا گەیشتە دەرهێنەری بۆکانی
- نەرم ئامێری "هەژارانە" لە مەهاباد بڵاو کرایەوە
- خاتوونێکی کورد مۆسیقای کوردستان لە تابلۆی نیگاردا دەکێشێتەوە
- كسب جوایز برتر جشنواره پانتومیم سلیمانیه توسط هنرمندان ایرانی
- کسب دو جایزه جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» توسط سینماگران ایرانی
- فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" خەڵاتی فێستیڤاڵی ژانڕیی ئەمریکای بەدەستهێنا
- بههۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق.. فێستیڤاڵی فیلمی نێودهوڵهتی سلێمانی دوادهخرێت