داری زێڕینی ئاڵمانیا گەیشتە دەرهێنەری بۆکانی

Monday 15 Nov 2021 379 0
داری زێڕینی ئاڵمانیا گەیشتە دەرهێنەری بۆکانی سولەیمان ڕەحیمی هونەرمەندی فیلمسازی بۆکانی، بووە براوەی خەڵاتی باشترین دۆکۆمێنتی کورتی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی داری زێڕینی ئەڵمان.

 تیجارەت ‌بان: سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی بۆکان وتی: دۆکۆمێنتی "ئارەزووی خاکاوی" لە دەرهێنانی سولەیمان رەحیمی و بەرهەم هێنانی ئێلناز ژاڵەچین لەم فستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین دۆکۆمێنتی کورتی بردەوە.

 

مەنسوور ئەحمەدی وتیشی: داوەری ئەم فستیڤاڵە لە ١٩ تاکوو ٢١ی خەزەڵوەر لە فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە چوو و تەندیسی باشترین دۆکۆمێنتی کورت درایە دەرهێنەری بۆکانی.

 

ئەم فستیڤاڵە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و پێک هێنانی پێوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بەڕێوە چوو./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە