سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران
بەرپرسی میدیایی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، “بۆ ماوەی دوو هەفتە ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیرا”.
ڕەزا شامهلهكی، بەرپرسی میدیایی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021، ڕایگه‌یاند “جگە لە ڤیزای خوێندن، چارەسەر، بازرگانی هەموو جۆرە ڤیزایەکی گەشتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگیرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی گەشتی گەشتیاران لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرزی ئاستی توشبووان و هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران دەگەڕێتەوە”.
دەقی ڕاگەیەندراوێک لە کونسوڵگەری کۆاماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی:
ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له ڕۆژی شه‌مه به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت؛ به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی هاوڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه،
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه (خوێندكاری قوتابخانه ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه،
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه،
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه،
7- ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی هاوڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له گشت سنوره فه‌رمیه خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه پێویسته كارتی ڤاكسین (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنایان له جۆری PCR به نێگه‌تیڤ به ماوه‌ی 96 كاتژمێر پێبێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- له‌مه‌ودوا ده‌روازه سنورییه‌کانی كوردستان شه‌و و رۆژ كراوه ده‌بن
- بڕیاری وەرگرتنی 35 دۆلار لەو کەسانەی لە دەروازەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، راگیرا
- پارێزگاری ورمێ: تەواوکردنی کارەکانی دەروازەی کێلێ دەخەینە ئەولەویەتی بەرنامەکانمان
- بەغدا رێنمایی نوێ بۆ گەشتیاران دەردەكات
- "نۆدشە" دەبێتە برەندی گەشتیاری شاری
- هاتنی یەکەمین تۆڕی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستان
- ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیارانی عێراقی بۆ کوردستان
- یەکەمین فەم تووری گەشتیاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە سنە
- ئێران دەرگا بە رووی گەشتیارانی بیانی‌دا دەكاتەوە