بە هاوکاری سنە و سلێمانی؛

شارۆچکە پیشەیی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

Tuesday 1 Mar 2022 546 0
شارۆچکە پیشەیی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی وتی: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی سەرمایەدانەری هەرێم، ڕەزامەندی خۆیی بۆ کردنەوەی ناوچەی پیشەیی هاوبەش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە.

تیجارەت بانشوشتەری دووشەممە شەو لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی ئابووری عێراق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە مەریوان، ڕایگەیاند: بەستێنێکی تایبەت بۆ گەشەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بێ گومان بە کرانەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەو پێوەندییەدا دەبینین.

 

ناوبراو زیادی کرد: پرسی کرانەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە بەڵگە هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمە و بەختەوەرانە سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی سەرمایەدانەری هەرێم ڕەزامەندی خۆیی بۆ کرانەوەی ناوچەی پیشەیی هابەش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە.

 

شوشتەری وتیشی: کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە ڕێککەوتننامە پێشووەکان هاتبووە ئاراوە و هیوادارین پرسی ڕێککەوتننامە بۆ ناوچەی ئابووری هاوبەش لە نێوان دوو لایەنەکە واژۆ بکرێت.

 

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی راشیگەیاند: ئێران ئامادەیی هەر جۆرە هاوکارییەکی بۆ کردنەوەی ناوچەی هاوبەشی ئابووری هەیە./ ئاژانسی هەواڵی مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە