ناوەندی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
تیجارەت بان: فەرزاد پیلتەن، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەرەبی و ئەفریقیا لە رێکخراوی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران، دەڵێت: "هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارە بۆ کارکردن، ئابوورییەکەی سەقامگیرە و ژێرخانی ئابووری و بازرگانیی گونجاویشی هەیە".
بەگوتەی فەرزاد پیلتەن، لە ساڵانی رابردوودا 70٪ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران لەگەڵ عێراق لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم ئاڵوگۆڕە بۆ 50٪ کەم بووەتەوە.
ئێران لەڕێگە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ دەروازەی نێودەوڵەتیی و 4 دەروازەی نیوە فەرمیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و ساڵانە نزیکەی 6 ملیار دۆلار لەڕێگەی ئەو دەروازە سنوورییانەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
فەرزاد پیلتەن دەڵێت: "مۆڵەت بۆ دامەزراندنی ناوەندی بارزگانیی ئێران لە سلێمانی وەرگیراوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم ناوەندە بازرگانییە بکرێتەوە".
پیلتەن کە قسەی بۆ ئاژانسی "ئیلنا" کردووە، ئاشکرای کردووە دووەمین پێشانگای تایبەتی ئێران لە هەولێر بە بەشداری 120 کۆمپانیای ئێران دەکرێتەوە.
یەکەمین پێشانگای تایبەت بە کاڵا و کەلوپەلی ئێران، لە مانگی حوزەیرانی رابردوو کرایەوە، کە 60 کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاوازەکانی وەک خۆراک، کەلوپەلی ناوماڵ و بیناسازی تێیدا بەشدار بوون.
ئەو بەرپرسەی رێکخراوی بازرگانی ئێران هەروەها ئاماژەی بەوە داوە لە بەڕێوەبەرایەتی عەلوەی هەولێر رەزامەندیی دەربڕیوە بازرگان و هەناردەکارانی ئێرانی راستەوخۆ بەرهەمەکانیان لەو بازاڕەدا بخەنە بازاڕەوە و جگە لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمەکانیان بۆ عێراقیش هەناردە بکەن.
پیلتەن باسی لەوەش کردووە، بەهاوکاری کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە هەوڵدان یەکەمین پێشانگای تایبەت بە کاڵا و کەلوپەلە ئێرانییەکان لە کەرکووکیش بکەنەوە./رووداو
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران دەگاتە 10 ملیار دۆلار
- شارۆچکە پیشەیی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
- کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئۆکراینا بەتەواوی وەستاوە
- ئێران ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە
- پارێزگاری سنە: ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە - مەریوان بە زوویی جێبەجێ دەکرێت
- هەولێر بووەتە ناوەندێكی بازرگانیی گرنگ بۆ هەموو عێراق