نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند
تیجارەت بان،نرخی بەرمیلێک نەوتی خامی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند و بەهۆی سزا ئابووریەکانی ئەمەریکا و ناتۆ بۆ سەر رووسیا، پێشبینی دەکرێت زیاتریش بەرز ببێتەوە.
ئەنتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرنامەیەکی کەناڵی NBC گوتی "لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپیەکانمان لەبارەی قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانمان گفتوگۆ دەکەین، بە دڵنیایشەوە نرخێکی نەوت بە جێگیری دەهێڵینەوە."
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئورسێلا ڤۆن دەر لاین لەبارەی سزا ئابووریەکانی رووسیاوە بە CNNـی راگەیاند، ئامانجەکەیان ئەوەیە رووسیا لە جیهان جیا بکەنەوە و ئابووریەکەی لاواز بکەن تا پوتن نەتوانێت خەرجی جەنگەکەی دابین بکات، ئێستاش بەهێزترین ستراتیجی رزگاربوونە لە پشتبەستن بە سووتەمەنی لە رووسیا.
بە گوێرەی شیکەرەوەکانی بانکی ئەمەریکا، ئەگەر رووسیا نەوت نەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، ئەوە جیهان رووبەڕووی کەمهێنانی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێتەوە کە ئەمەش نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە 200
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- نرخی نهوت دابهزی
- بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
- لێدوانەكەی بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرەو جێگیری برد
- هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هۆی گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستانە
- چین سەرمایەدانەری زۆری لە بواری فەرهەنگی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان کردووە
- کوردستانی ئێران هاوپەیمانییەکی ئابووری بۆ بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدێت