لێدوانەكەی بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری بەرەو جێگیری برد
تیجارەت بان: چەند ڕۆژێكە بەهۆی تویتێكی موقتەدا سەدر و هەروەها هەوڵێكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق و هەروەها مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، جۆرێك لە ناجێگیریی لە بازاڕی دراو و نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دروستكرد.
پێش ئەو تویت و هەوڵانە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لەنێوان 147 هەزار و بۆ 148 هەزار دینار بوو، بەڵام دواتر دابەزی بۆ 146 هەزار دینار و خوارتریش، لەكاتی داخستنی بازاڕەكانیشدا و لە مامەڵە نافەرمییەكانی شەواندا نرخ تا 143 هەزار دینار دادەبەزی.
بەڵام شەوی ڕابردوو بانكی ناوەندیی عێراق لێدوانی فەرمیی دا و دووپاتیكردەوە، نرخی ئێستای دۆلار چەندین ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهێناوە، بۆیه گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت.
هۆشداریشیدا لەوەی، دووبارە گۆڕینی نرخی دراو لە ماوەی كورتخایەندا بەبێ لێكۆڵینەوە، دەبێتە هۆی زیانگهیاندن له ئابوری و ناسەقامگیربوونى بازاڕی ناوخۆ.
دوای ئەو لێدوانەی بانكی ناوەندی، بازاڕی دراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو جێگیریی زیاتر ڕویشت، لە كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 146 هەزار و 500 دینار و دواتر تا پێشنیوەڕۆ زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 147 هەزار دینار.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
- عێراق وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین وەک تاکە مەرجی گەشتکردن دەهێڵێتەوە
- نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند
- هەناردەکردنی کەلوپەل لە ئێرانەوە بۆ عێراق گەیشتە زیاتر لە ٨.٢ ملیار دۆلار
- “بۆ گۆرانكاری لەبەهای دۆلار، بانكی ناوەندی بێ ڕاوێژی بانكی جیهانی و سندوقی دراو هەنگاو نانێت”
- وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نرخی دینار و دۆلار راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
- یەكێتی هاوردە و ناردنكاران: دابەزینی بەهای دۆلار كاتییە و دروستكراوە