رۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆ دەکەن

Sunday 29 May 2022 392 0
رۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆ دەکەن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران رایگەیاند، "هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، ئێستا رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لە دەروازە سنوورییەکان هاتووچۆ دەکەن."

تیجارەت بان: شەممە، 28-5-2022،عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران راگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کە بەهۆی کۆرۆنا هاتووچۆی گەشتیاریی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، "ئێستا دووبارە هاتووچۆکردن زیادیکردووە بە تایبەتی لەلایەن هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران".

 

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "رۆژانە لە دەروازە سنوورییەکان نزیکەی پێنج هەزار کەس هاتووچۆ دەکەن کە گەشتیاران زیاتر خێزانن". گوتیشی، زۆرجار لە کاتی پشووی قوتابخانەکان و وەرزی هاوین زۆربەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکەن، "ئێستا وەرگرتنی ڤیزا، کاتی زۆری ناوێت لە ماوەی 24 کاژێر هەموو خێزانێک دەتوانێت ڤیزا وەربگرێت لە دەروازە سنوورییەکانیش لە دیوی ئێران و هەرێمی کوردستانیش ئاسانکاری باش هەیە".

 

سەرەڕای ئەوەی هاتووچۆی گەشتیاری بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەڵام بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، "ساڵانی پێشووتر [پێش کۆرۆنا]، هاتووچۆی گەشتیاری لە ئێستا زیاتر بوو، رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەستیار هاتووچۆی دەکرد، ئەگەر ئەمساڵ بەراورد بەو ساڵانە بکەین ئەوە کەمتربووەتەوە."

 

رۆژی 26-12-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ لە ناوەندی پارێزگای ورمێ کۆبوونەوە و بەپێی راگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، هەردوو پارێزگار لەسەر 14 خاڵ رێککەوتن.

 

لەو بارەوە عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، "رێککەوتین هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بکرێتە 24 کاژێر، ئێستا لە دیوی هەرێمی کوردستان بەوشێوەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێران پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبووە، ئەگەر ئەوە جێبەجێ بکرێت هاتووچۆی گەشتیار زۆر زیاتر دەبێت."/رووداو

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە