کردنهوهی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاران
تیجارەت بان، محەممەد مەهدی شەهریاری، پارێزگاری ورمێ بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، هەندێک مەرجی تایبەت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران دیاریی کراوە کە گرنگترینیان بوونی کارتی وەرگرتنی پێکوتە و تێستی PCRی نێگەتیڤە.
بەگوتەی محەممەد مەهدی شەهریاری، بەپێی بڕیاری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیار بووە دوو هەفتەی دیکە واتە لە رۆژی 23.10.2021دا دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە، بەڵام وادەکەیان پێشخستووە.
شەهریاری کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی بۆ کوتانی گشتیی خەڵک و باشبوونی دۆخی تەندروستیی پارێزگاکە گەڕاندووەتەوە.
دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێ لە یەک ساڵ و نیوی رابردوودا بەهۆی تەشەنەسەندنی کۆرۆناوە داخرابوون و تەنیا خوێندکار، بازرگان و ئەوانەی مافی نیشتەجێبوونیان هەبوو، رێگەیان پێدەدرا هاتووچۆ بکەن.
پارێزگای ورمێ 5 دەروازەی سنووریی هەیە، دەروازەی حاجی ئۆمەران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەنەم بلاغی لە سنووری پولدەشت و ناوچەی خودموختاری نەخجەوان و هەروەها دەروازەکانی ماکۆ، رازی و سێرو لەگەڵ باکووری کوردستان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- رۆژانە نزیکەی 5 هەزار کەس لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆ دەکەن
- ئاسانکاریی زیاتر بۆ کاری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەکرێت
- ئێران قەدەخە لەسەر 15 جۆر کاڵا و خۆراک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هەڵدەگرێت
- جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەتەوە
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مەكهن
- پێویستیی دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەشی ڕێگا و بانی ئێران و عێراق
- هاتنی یەکەمین تۆڕی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستان
- هاتوچۆی ساڵانە 500 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئیبراهیم خەلیل
- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە