هەڵگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی درێژكرايەوە

Monday 18 Jul 2022 447 0
هەڵگرتنی باج و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی 14 ماددەی خۆراكی درێژكرايەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لەڕۆژی 6ی 4ی 2022، بڕیاریدا بۆ رێگریكرن لە بەرزبونەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی هەرێم، بۆ ماوەی دوو مانگ باج ‌و رسوماتی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ژماەیەك ماددە خۆراكی هەڵگرت، تا ئێستا بڕیارەكە دووجار درێژكراوەتەوە.

تیجارەت بان: فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ژماره  159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەی کارکردن بە سەرجەم بڕگەکانی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ئاسانکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاوەکو 30ـی ئەیلولی 2022 درێژ کردەوە تاوەکو بارگرانی نەبونی بەرهەمە خۆراکییەکان و گرانبونیان لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت.

 

هاوكات  فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی بڕیارەکەش گومرگ لەسەر هەریەک لە ئارد، برنج، زەیتی گولەبەرۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی روەکی بەستو، رۆنی ئاژەڵی بەستو، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک وەک (نیسک، نۆک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش) و شیری منداڵان بە هەمو جۆرەکانییەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەکاری بەرهەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە