هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟
تیجارەت بان: دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاگادارییەك لەبارەی بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری دەكات بۆ ماوەی 24ی بەردەوام.
عەمید محەمەد تاهیر رەشید، سەرپەشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان دەكەین كە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 24 كاتژمێر كراوەیە و سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراو و فەرمانبەران لە ئەركدان لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و بۆ ئەوەش جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە لە دەروازەكە".
باسی لەوەشكردووە "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لەداخستنی مەرزی باشماخ دەكەن و نە لەڕابردوو نەلەئێستا و لەداهاتووشدا مەرزی باشماخ دانەخراوە و هەمیشە كراوەیە و هەرپێشهاتێكیش هەبێت لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لەڕاگەیاندنەكانەوە ئاگادارتان دەكەینەوە".
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئێران و عێراق بە رێژەی لە ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیادیکردووە
- دوو کۆنفرانسی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا بەڕێوە دەبرێن
- نشست فعالان اقتصادی عراقی و ایرانی برگزار شد
- هاتووچۆی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە و لە باشماخ وەستاوە
- ئاڵوگۆڕی 5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخ
- هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت