هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت

Saturday 2 Oct 2021 561 0
هەرێم و ئێران بڕیاریاندا لەمەرزی باشماخ كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت لێپرسراوانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەگەڵ لێپرسراوانی مەرزەكە لەدیوی ئێران كۆبوونەوەو تەئكیدیانكردەوە لەكارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و گەشتیاران و شۆفێرانی بارهەڵگر لەهەردوو دیوی هەرێم و ئێران.

 تیجارەت ‌بان،وەفدێكی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی (عەمیدی ماف محمد تاهیر رەشید ــ سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ/دیوی هەرێم) بەیاوەری ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی باشماخ و  (كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئیقباڵ قائیمقامی مەریوان و لێپرسراوانی مەرزی باشماخ/دیوی ئێران) لەدیوی ئێران كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

 

لەكۆبونەوەكەدا هەردوولا بەگرنگییەوە باسیان لەبایەخ و كاریگەری دەروازەی باشماخ كردو هاوڕابوون كە لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشترو كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و گەشتیاران و شۆفێرانی بارهەڵگر لەهەردوو دیوی هەرێم و ئێران.

 

هەردوولا تەئكیدیان لەوەكردەوە كە پەیوەندی توندوتۆڵ و دۆستانە پەرەی پێبدرێت و بەهاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا كێشەو گیروگرفتەكان دەستنیشان بكرێن و پاشان میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنیان بگیرێتە بەر.

 

هەر لەكۆبونەوەكەدا لایەنە تایبەتمەندەكانی هەردوو دیوی باشماخ راسپێردران لەپەیوەندی بەردەوامدابن و لای خۆیانەوە سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ و قائمقامی مەریوان پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕین و بڕیاریاندا بەهەموو توانایان هەوڵی زیاتر بەرەوپێش چوونی دەروازەكە بدەن لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەردوولا.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە