هاتوچۆى گەشتیارى لە دەروازەى پەروێزخان دەستى پێکردەوە

Saturday 21 Aug 2021 585 0
هاتوچۆى گەشتیارى لە دەروازەى پەروێزخان دەستى پێکردەوە كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.

تیجارەت ‌بان: كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە.

 

کەناڵی تیجارەت ‌بان لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق، ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.

 

ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا گەشتكردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێكردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە