پیرانشار، شاری بەردە ئەفسانەییەکان

Wednesday 29 Sep 2021 645 0
پیرانشار، شاری بەردە ئەفسانەییەکان پیرانشار یەکێک لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە کە بە بۆنەی بەردە ئەفسانەییەکانی گوندی خورنج بەم ناوە دەناسرێت.

بە پێی هەواڵی تیجارەت ‌بان، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهرT پیرانشار، شارێکە لە باشووری رۆژاوای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە دوو بەشی ناوەندی و لاجان پێک هاتووە. ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتەوە بە شارەکانی شنۆ و نەغەدە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە مەهاباد، لە باشوورەوە بە سەردەشت و لە ڕۆژاواشەوە دەگاتەوە سنووری عێراق.

 

 

پیرانشار پێشتر خانەی پێ دەوترا و لە بواری دابەش کردنی وڵاتییەوە بەشێک لە مەهاباد دەهاتە ئەژمار. لە ساڵی ١٣٤٩ بەشی خانێ بووە شار و بە هۆی سەقامگرتنی خێڵی پیران لەو شارە ناوەکەی بۆ پیرانشار گۆڕدرا.

 

شاری پیرانشار لە ناوچەیەکی کوێستانی دایە و چەندین کێوی بەناوبانگی وەکوو حاجی ئیبراهیم، سوورە داڵ، بزان و بەرزین لە کێوە بەرزەکانی ئەم شارەن. لەم بەرزاییانەدا چەند ڕووباری پڕئاو سەرچاوە دەگرن کە گرینگترینی ئەوانە زابی بچووکە.

 

 

سنووری هاوبەشی پیرانشار لە گەڵ عێراق

 

ئەم شارە بە بۆنەی بوونی سنووری هاوبەش لە گەڵ عێراق و خاکی تورکیا تایبەتمەندی گرینگی سەربازی هەیە بۆیە چەندین پادگانی سەربازی لە پیرانشار و جەڵدیان و پسوە ساز کراوە.

 

ئاسەواری بەجێماو لە بەشی مەنگوری ڕۆژاوایی لە نزیکی پیرانشار، مێژووی ئەو شارە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێنێتەوە.

 

لە رووداوە گرینگەکانی ئەم ناوچە لە دەیەکانی دواییدا، داگیرکردنی ئەم ناوچە لە لایەن هێزەکانی عوسمانییەوەیە. هەروەها پیرانشار و ناوچەکانی دەوروبەری بە هۆی نزیکی بە خاکی عێراقەوە، لە شەڕی عێراق لە گەڵ ئێران خەساری زۆری بینی و تووشی کێشەی زۆر هات.

 

 

بازاڕچەی سنووری تەمەرچین

 

بازاڕچەی سنووری تەمەرچین کە لە ١١ کیلۆمەتری سنووری نێوان عێراق و ئێران دایە، بە هۆی دۆخی جوغرافیایی، ئابووری و هێمنایەتیەوە گرینگایەتی زۆری هەیە. ئەم بازاڕچەیە لە ساڵی ١٣٧٤دا کرایەوە و زۆربەی کەلوپەلی هەناردەکراو لەم بازاڕچەوە سیمان، خواردن، کەلوپەلی ناوماڵ، جلوبەرگ و ڕایەخ و ...ە. ٨.١٩ لەسەدی ئاماری هەناردەکردنی کەلوپەل لە سنوورەکانی وڵات لە سنووری تەمەرچینەوە بووە و لە بواری بایەخی کەلوپەلەوە پلەی یەکەمی وڵاتی بۆ خۆی تەرخان کردووە.

 

گەشتیاری پیرانشار پاش دامەزراندنی بازاڕچەی سنووری گەشەی کرد و بە دەستپێکردنی چالاکی ئەم سنوورە، ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم شارە ڕووی لە زیاد بوون کرد.

 

 

شوێنە گەشتیارییەکانی پیرانشار

 

پیرانشار خاوەنی ٥ ناوچەی نموونەی گەشتیارییە کە بەنداوی کانی سێف، بەنداوی جەڵدیان، بەنداوی سیلوە، تاڤگەی خەرپاپ، کانی لووسە و شوێنی گەشتیاری پەردانان دەگرێتەوە.

 

هەروەها ٣ گوندی مەبەستی گەشتیاری دڵاوان، کۆنەلاجان و خورنج لە پیرانشار تۆمار کراوە. بەردە ئەفسانەییەکانی خورنج لە ساڵی ٩٩ لە ڕیزی ئاسەواری میراتی کەلتووری نەتەوەیی وڵاتدا تۆمار کران.

 

 

ناوچەی پارێزراوی میراوا، کێوی مێژوویی سیلوە، تاڤگەی خەرپاپ، دارستانی پردانان، بازاڕچەی سنووری، کێوەکانی قەندیل لە دیکەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەم شارەن کە هەموو کات سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان ڕادەکێشن./مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە