کۆنفرانسی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
تیجارەت بان،بە ئامادەبونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین رەحیم، جێگری سەرۆک و عوسمان فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەشاری هەولێر بەشداریان کرد لەکۆنفرانسی بارودۆخی ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان و ئاراستەی دارای بازرگانی، لەلایەن لیژنەی نەتەوەی ئۆکرانی بۆ ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC)لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبەشداری بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری ووڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی چاکسازی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان دروست دەبێت، هەوڵدان بۆ چارەسەرکدنیان تابتواندرێت کاری بازرگانی ئاستەنگی بۆدروست نەبێت و بتواندرێت بەشێوەیەکی یاسای کارەکان بەڕێوەبچێت.
لەکۆنفرانسەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراق و بەشداربون و قسەیانکرد لەسەر ئەو ڕێگری و ئاستەنگانەی لەکاتی کارکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵدا دروست دەبێت وە باسیان لەوەکرد پێویستە بە همولایەک کاربکەن بۆ لابردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەو ڕێگریانەی دروست دەبن لەکەرتەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- کوردستانی ئێران هاوپەیمانییەکی ئابووری بۆ بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێکدێت
- تصمیم اقلیم کردستان برای تبدیل شدن به مرکز بازرگانی
- ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا
- داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرا بوو
- گهشهی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق زیادی كردووه
- بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵی بەبەهای ٢ ملیۆن دۆلار گرێبەست لەتورکیا ئەنجام دەدەن
- چەند بڕیارێکی گرنگ له وەزارەتی کشتوکاڵ