ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرغكاری بازاڕ پێكهێنرا
سەروەر هاواری، بریكاری وەزیری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنەكە بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2013 دروستبووە، كە یاسایەكی گشتگیرە و بە فراوانی باسی بازاڕی كردووە بۆ هاندانی كێبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆرخكاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، بەپێی یاساكە بریكاری وەزیری بازرگانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەبێت لە مانگی 4 فەرمانی وەزاریمان بۆ دەرچوو، لە مانگی 6 ئەنجوومەنەكە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وتیشی، ئەگەر بڕگەكانی یاساكە وەك خۆی جێبەجێبكرێت كەشی كێبڕكێ لە بازاڕدا دەڕەخسێت و قۆرخكاریش قەدەغە دەكرێت ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمەڵگای كوردی بەگشتی سوودمەند ببێت، چونكە كاتێك كێبڕكێ دروست دەبێت و چەند كۆمپانیایەك تایبەت دەكرێن كە كاڵاوشمەك بفرۆشن ئەو كاتە هاووڵاتی بەنرخی گونجاو دەستی دەگات بە شمەكەكان.
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لە ماوەی سی ساڵی حكومڕانی هەرێمدا چەندین كۆمپانیا و بازرگان هەبوون و هەن بۆیە پێویستە ئەنجومەنێك هەبێت بۆ ڕێگریكردن لە قۆرخكاری و ڕەخساندنی كێبڕكێ لەسەر ئاستێكی گونجاو بۆ سودمەندبوونی هاووڵاتییان.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین