نوسینگەی كەلتوری لە سلێمانی كرایەوە
تیجارەت بان، ەپێی ڕاپۆرتی (تۆڕی میدیایی خەڵک)، نوسینگەكە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كرایەوە و ڕایگەیاند، دەبێت هونەرمەندەكانمان ئەستێرە بن نەك سیاسیەكان، ئەم نوسینگەیە دەكەینەوە بۆ هاوكاری دام و دەزگا فەرمیەكان تا ئەو دۆستایەتییەی لەگەڵ هونەر و كەلتور هەمانە بەهێزتر و جوانتر و بەرهەمدارتری بكەین
ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئەم نوسینگەیە پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوەوە دەكاتە كارو چالاكی و سلێمانی هەمیشە ئەو شارەدەبێت كەخەڵك بێ ترس گلەیی و ڕەخنە بگرێت.
وتیشی، سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری هەمیشە پێشەنگ دەبێت و هەمیشە شوێنی ئازادی دەبێت، ئەو شوێنە دەبێت كەخەڵك بتوانێ بەبێ ترس، گلەیی و رەخنە بگرێت، ئیشەڵا ئەو ئازاییەتییەی لێرە دەیبینم لەهەموو شوێنێكی كوردستان دەبێت، هەمیشە سلێمانی پێشەنگ و شاری شاران بێت.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وت، ئەم نوسینگەیە نابێتە جێگرەوەی هیچ دامەزراوەیەك، بەڵكو بۆ خزمەتكردنی كەلتور و هاوكاریكردنی هونەرمەندانە، تا ئەو ڕووئیایەی هەمانە بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری لەنازناوێكەوە بیگوازینەوە بۆ كار و چالاكی، مێژووی كوردستانەكەشمان پرە لەجوانی و داستان و داهێنان كاتی ئەوە هاتوە نوێی بكەینەوە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- پیشانگای بەرهەمەکانی خاتوونێکی هونەرمەندی بۆکانی لە هەولێر کرایەوە
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەكرێتەوە
- گۆڕانکاری له دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی
- بههۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق.. فێستیڤاڵی فیلمی نێودهوڵهتی سلێمانی دوادهخرێت
- پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە
- پێشانگای ناساندنی زانكۆ یەكەمەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی كرایەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
- زانكۆ یەكەمەكانی ئێران لەسلێمانی دەناسێندرێن