پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

Friday 20 Aug 2021 525 0
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت هەفتەی داهاتوو 14هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ناسراو بە DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە

تیجارەت ‌بان: داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن لەكۆمپانیای عیراق تەقەدوم بۆ پێشانگا ڕایگەیاند” كۆمپانیاكەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەكان دەكاتەوە”.

 

کەناڵی تیجارەت ‌بان لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕاشیگەیاند” بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەكاری و ڕێنماییە تەندروستییەكان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری ١٦٠ كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی لە ڕێكەوتی ٨/٢٥ تا ٨/٣٠ بۆماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

 

داستان خالید ئاماژەی بەوەشدا كۆمپانیا بەشدارەكان لە بوارەكانی خۆراكی، بیناسازی ، پەیوەندییەكان، تەكنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاككەرەوە، كەلوپەلی جوانكاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوكراوە و چاپەمەنی، كتێب، تەندروستی، كارگەی لە قوتونان، كارەبای، پێداویستی ناوماڵ.

 

ڕوونیشیكردەوە كۆمپانیا بەشدارەكان لە هەشت وڵاتەوە دێن وەك (ئێران، توركیا، میسر، ئازەربایجان، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، لوبنان و ئوردن) و كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی عیراق و بریكارنامەكانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا كە لە هەرێمی كوردستان كە بریكاریان هەیە.

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە