دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت
تیجارەت بان:دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی هامبۆرگ، بە بەرپرسیاریی یاسیر ئیرمەک، و لەلایەن ڕەوەندیی کوردیی لە ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی، هەروەها 4 فیلم لە بەشی "تایبەت بە منداڵان" بە شێوەی ئامادەبوون و بە ڕچاوکرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان کە لە ڕۆژی 28/10/2021وە دەستی پێکردووە تا ڕۆژی 3/11/2021 لە سینەماکانی "کینۆ" Kino، "زیسە" Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "هامبۆرگ" لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 بە چەند گۆرانییەکی ئۆپێرا و بە دەنگی پەروین چەکار، گۆرانیبێژی باکووری کوردستان و بە ژەنیاریی ئامێری باڵەبان لە لایەن ئێڕتان تەکین دەستی پێکرد و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر 7ی شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی ئەزموون، لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و قەتەر لە سینەما "زیسە"ی شاری هامبۆرگ بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕی وەڵام و پرسیار لەبارەی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە کوردییە بەڕێوە چوو.
لە ڕۆژی هەینی 29ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ پەنێلی سینەمای کورد بە بەشداریی چوار سینەماکاری کورد بەڕێوە چوو، لەوانە: "شەوکەت ئەمین کورکی، ئیبراهیم سەعیدی، هیشام ئایدەمیر و ئەکرەم هێیدۆ.
دوازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "هامبۆرگ" لە ئەڵمانیا لە چوار ڕۆژی داهاتوودا بە پیشاندانی چەندین فیلمی درێژ، کورتەفیلم و بەڵگەفیلم و ڕێکخستنی پەنێلی زانستی لەبارەی سینەمای کوردییەوە بەردەوام دەبێت.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگری بالیڤوودی بو توورەج ئەسڵانی
- یادى جهلالى مهلهكشا له ههولێر دهكرێتهوه
- بەشداری "پاڵەوان" لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"
- "نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دهکرێت
- کردنهوهی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به فیلمی "ئەزموون"
- "زاڵاوا" لە چهند فێستیڤاڵ نمایش دەکرێت؟
- آغاز به کار جشنواره بین المللی فیلم دهوک
- نەرم ئامێری "هەژارانە" لە مەهاباد بڵاو کرایەوە
- كسب جوایز برتر جشنواره پانتومیم سلیمانیه توسط هنرمندان ایرانی
- کسب دو جایزه جشنواره فیلم کُردی «هامبورگ» توسط سینماگران ایرانی