"نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش ده‌کرێت

Thursday 18 Nov 2021 378 0
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی رەحیم زەبیحی، لە به‌شی پێشبڕکێی سینه‌مای کوردی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت.

تیجارەت ‌بان: به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی رەحیم زەبیحی و لە بەرهەمهێنانی تورەج ئەسڵانی، لە به‌شی پێشبڕکێی سینه‌مای کوردی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردوی کورد رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد تورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی ماد موڤی MAAD Movie؛ دوای به‌شداریی فێستیڤاڵه گرینگه جیهانییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی پڕبایخ، لە نوێترین و ده‌یەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا به‌ ئاماده‌بونی تورەج ئەسڵانی بەرهەمهێنه‌ر و "ئیلاهە نەوبەخت" بڵاوکه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه کوردییه لە دو سانسی جیاوازدا له‌وانه: کاتژمێر 5ی ئێوارێی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه و هه‌روه‌ها لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبەی هه‌ینی له هۆڵی سینەمایی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی" له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایش دە‌کرێت.

"نانی پیرۆز" لە‌ لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتو "ئیلاهە نەوبەخت" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە.

 

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok کە بە یادی یەڵماز گۆنای، دەرهێنەر ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فڕەنسا 1982 و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی به نمایشی 94 فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سینەمای جیهان، بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی، بەشی ڕوانینێک بە سینەمای جیهان، بەشی پانۆڕامای سینەمای کوردی، بەشی نمایشی تایبەت.

 

فیلمەکە لە ڕۆژانی 15 تا 22ی (تشرینی دوەم/11) 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک له هه‌رێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

"نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" Religion Today لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ئەم ڕوداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

بیست و چوارەمین خولی ئەم ڕوداوە هونەرییە بە نمایشی فیلمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم و کورتە فیلمەکانی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 22 تا 29ی سێپتەمبەری 2021 لە شاری تۆرینتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچو./خەندان

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە