ناوچەی تایبەتی بانە بۆ بەرهەم هێنان ئامادەیه

Sunday 12 Dec 2021 545 0
ناوچەی تایبەتی بانە بۆ بەرهەم هێنان ئامادەیه بە دابین کردنی ژێرخانەکانی فازی یەکی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە، هەنگاوی پتەو لەم ناوچە بۆ سەرمایەدانان، بەرهەم هێنان، هەناردە کردن و پێک هێنانی کاروپیشە و سڕینەوەی دیاردەی کۆڵبەری هەڵگیراوە و بە تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دیکە دەکرێ بە گەیشتن بەم مەبەستانە لەم ناوچە هیوادار بین.

تیجارەت ‌بان: لەم ساڵانەی دواییدا یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی وڵات سەبارەت بە دابەزاندنی کاریگەری گەمارۆکان، بەرزکردنەوەی داهات و کاروپیشە و گەشە هەناردە کردنی بەرهەمە غەیرنەتییەکان بووە و بۆ ئەمەش پارێزگا سنوورییەکان زۆر گرینگییان پێ دراوە.

 

راگەیاندنی ئامادەیی ١١ سەرمایەدانەری بیانی 

 

لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەدانەرە بیانی و ناوخۆییەکان کۆنفەڕانسی ئابووری بانە لەم شارە و بە بەشداری بەرپرسان بەڕێوە چوو کە ئاکامی ئەوە راگەیاندنی ئامادەیی ١١ سەرمایەدانەری بیانی بۆ سەرمایەدانان لەم ناوچە بوو.

 

گەرچی لەچاو ڕێژەی بەشداربووان، ئەم ڕێژەیە کەمە بەڵام بە پێی دۆخی ئێستای ئێران و گەمارۆکان، دەکرێ بڵێین ئامادەیی ئەو سەرمایەدانەرانەش زۆر باشە.

 

سەرپەرشتی جێگرایەتی هاواهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان لەم بارەوە وتی: بوونی شارۆچکەی پیشەیی لە ناوچەی تایبەت و سنووری سەیرانبەند بۆتە هۆی ئەوەی کۆڵبەرانی ئەو ناوچە بێنە ناو کاروباری بەرهەم هێنان و بازرگانی سنوورییەوە.

 

سەید کەماڵ حسێنی وتیشی: دابین کردنی ژێرخانەکانی فازی یەکەمی ئەم ناوچە زیاتر لە ٢٦٠ میلیار ریاڵ تێچووی بووە و دۆخی سەرمایەدانان لەم شارە ئامادەیە.

 

ژێرخانەکانی پێویستی ناوچەی تایبەتی ئابووری ئامادەیە

 

یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی پارێزگای کوردستان لە بواری سەرمایەدانان، گران بوونی نرخی زەوینە کە دەوڵەت هەوڵ ئەدات بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەدانەران، بە نرخێکی گونجاو، زەوینیان بۆ دابین بکات.

 

ئەحمەد خوسرەوی بەڕێوەبەری شەریکەی شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستانیش لەم بارەوە وتی: ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە یەکێک لە پرۆژە گرینگە نەتەوەیی و پارێزگاییەکانە کە فازی یەکەمی لە ڕووبەری ٩٤ دۆنمیدا ئامادە کراوە.

 

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە زەوینی پێویست بۆ سەرمایەدانەرانی بیانی لە بانە ئامادە کراوە، وتی: سەرمایەدانەران گەر مۆڵەتی چالاکی بەرهەم هێنان لەم ناوچە وەربگرن، ئێمەش خێرا زەوینی پێویستیان ڕادەست دەکەین.

 

مەبەستی کۆتایی لە پێک هێنانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە، چارەسەر کردنی کێشەی بێکاری و سڕینەوەی کۆڵبەری لەم ناوچەیە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە