كۆچی شاعیرێكی ناسراوی كورد

Sunday 26 Dec 2021 509 0
كۆچی شاعیرێكی ناسراوی كورد سەید نەجمەدین ئەنیسی شاعیر، نووسەر و لێکۆڵەری دێرینی مەهابادی، کۆچی دواییکرد.

تیجارەت بان، سەید نەجمەدین ئەنیسی ناسراو بە بەهار مەهابادی، شاعیر، نووسەر و لێكۆڵەری كوردی شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە تەمەنی (٧٠) ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە کۆچی دواییکرد.
 

سەید نەجمەدین ئەنیسی لە سەرەتای لاوێتییەوە هۆگرییەکی زۆری بە زمان، ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردی هەبووە و لەو چوارچێوەیەدا خزمەتێكی بەرچاوی بە زمان و ئەدەبیاتی كوردی كردووە، ڕۆڵێکی کاریگەری لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شیعری شاعیران و ئەدیبان و هەروەها مێژووی ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە.

 

ناوبراو تا ئێستا دەیان بەرهەمی لە کۆکردنەوە و ڕێکوپێککردنی شیعری شاعیران و ئەدیبانی کورد لە چاپ داوە کە بەشێکیان بریتین لە( دیوانی حەقیقی، دیوانی ئاوات (سەید کامیل ئیمامی)، دیوانی ئەحمەدی کۆر، دیوانی سابیری، دیوانی چاوەش و دیوانی زەبیحی و...). 

 

بەرهەمێکی ئەنیسی بە ناوی (ئاوێنەی موکریانی) کە لە ٢٤ بەرگدا نووسراوە، هێشتا چاپ نەبووە، هاوکات دیوانی شیعرەکانی کە لە چەندین قاڵبدا و بە ناوەڕۆکی ئەوینداری و عیرفانی و کۆمەڵایەتی نووسراون، هێشتا چاپ نەکراون.

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە