محەمەد ئەمین ئەمینیان شاعیر و نووسەری سەردەشتی کۆچی دوایی کرد

Sunday 13 Mar 2022 356 0
محەمەد ئەمین ئەمینیان شاعیر و نووسەری سەردەشتی کۆچی دوایی کرد سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی سەردەشت وتی: محەمەد ئەمین ئەمینیان شاعیر و نووسەری سەردەشتی کۆچی دوایی کرد.

تیجارەت بان، حەسەن حەسەن زادە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم شاعیرە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ئەم شارە کۆچی دوایی کرد.

 

ئەو وتیشی: ئەم کەسایەتییە بەرزە خاوەن چەندن بەرهەمی چاپکراو لە بواری ئەدەبیات و شیعر و قورئانە کە بەگشتی ١٧ بەرهەمە کە ١١ بەرهەمیان چاپ کراوە.

 

لە گرینگترین بەرهەمەکانی ناوبراو دەکرێ ئاماژە بکەین بۆ "شەرح و ڕاڤەی بووستانی سەعدی بە زمانی کوردی"، "بەهەشتی کوردستان"، "گەشتی کوردستان" و "فێرکاری قورئان".

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە