عیراق ڤیزا لەسەر ھاوڵاتییانی ئێران ھەڵدەگرێت
تیجارەت بان، ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، بەڵێنیداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو ھاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەروازە سنورییەکانەوە سەردانی عیراق دەکەن.
ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتییانی ئێران لە مانگی ئازاری داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە سەردانی عیراق دەکەن.
پشتریش ئێران و عیراق رێککەوتن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتییانی یەکتر، بۆ ئەوانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین