کۆنسوڵخانەی ئێران:

بێبەرامبەر ڤیزا دەدەینە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

Wednesday 12 Jan 2022 540 0
بێبەرامبەر ڤیزا دەدەینە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کۆنسوڵخانەی ئێران رایگەیاند، ڤیزای گەشتیاری بێبەرامبەر دەدەنە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، گەشتیار دەبێت کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنای پێبێت.

تیجارەت بان،کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 12-1-2022 بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، کە پێدانی ڤیزای گەشتیاری لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووەتەوە و بێبەرامبەرە، جگە لە تێچووی کۆمپانیا گەشتیارییەکان کە "پێنج هەزار دینارە".

 

هەروەها لە راگەیێندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە هەڵگرانی ڤیزای جۆری گەشتیاری دەتوانن لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە گەشت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن".

 

لە هەردوو راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پێویستە رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی جێبەجێ بکرێن.

 

سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێکارە تەندروستییەکان نەبن رێگەی گەشتکردن نادرێت، ئەویش کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنایە، یەکێک لەوانە بە گەشتیار نەبێت رێگەی گەشتەکەی پێنادرێت.

 

جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی، سێ دەروازەی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا هەن، ئەوانیش باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخانن، هەروەها چەند دەروازەیەکی نیمچەفەرمی و لاوەکیش هەن./رووداو 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە