پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش لەنێوان ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و هەمەدان واژۆ کرا
تیجارەت بان، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین رەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژوور ڕۆژی ٢/٢٤ بەئامادەبونی عەلی ئەسخەر زبردست، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەمەدان و مەھدی شوشتەری، کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش واژۆکرا.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سليمانی ڕایگه‌یاند ”به‌مه‌به‌ستی بههێزکردنو بهرهوپيش چونی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان، پرۆتۆکۆڵێکی کاری هاوبەشمان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌مه‌دان واژۆ کرد، که خاڵی زۆر باشی تێدا بۆ خزمه‌تکردنی شاری سلێمانی، هیوادارین بتوانین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، واژۆ کردنی ئه‌م جۆره پرۆتۆتۆکۆڵانه ده‌بێته‌هۆی گه‌شه‌کردنی ئابووری له شاری سلێمانی و هه‌رێمی کوردستان و ده‌بێته‌هۆی کار ئاسانی کردنی زیاتر بۆ ئه‌و بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که کاری بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین