شارۆچکە پیشەیی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
تیجارەت بان: شوشتەری دووشەممە شەو لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی ئابووری عێراق لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران و بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە مەریوان، ڕایگەیاند: بەستێنێکی تایبەت بۆ گەشەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و بێ گومان بە کرانەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئەو پێوەندییەدا دەبینین.
ناوبراو زیادی کرد: پرسی کرانەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە بەڵگە هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمە و بەختەوەرانە سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی سەرمایەدانەری هەرێم ڕەزامەندی خۆیی بۆ کرانەوەی ناوچەی پیشەیی هابەش لەگەڵ ئێران ڕاگەیاندووە.
شوشتەری وتیشی: کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە ڕێککەوتننامە پێشووەکان هاتبووە ئاراوە و هیوادارین پرسی ڕێککەوتننامە بۆ ناوچەی ئابووری هاوبەش لە نێوان دوو لایەنەکە واژۆ بکرێت.
سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی راشیگەیاند: ئێران ئامادەیی هەر جۆرە هاوکارییەکی بۆ کردنەوەی ناوچەی هاوبەشی ئابووری هەیە./ ئاژانسی هەواڵی مێهر
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- چگونه چک برگشتی را نقد کنیم؟
- پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش لەنێوان ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیو هەمەدان واژۆ کرا
- وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی: تا پێنج ساڵی تر دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە
- پەیوەندیی سلێمانی لەگەڵ وڵاتان و پرۆتۆكۆلە بازرگانییەكان
- ئێران ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە
- ناوەندی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە
- فیلمێکی ئەسغەر فەرهادی لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەشدارە
- وهرگرتنی خهڵاتی باڵای فستیڤاڵی پانتۆمیمی سلێمانی لهلایهن گروپی شانۆی ئێران