هەناردەی پارێزگای کرماشان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق 15٪ زیادی کردووە
تیجارت بان، بێهزاد باباخانی، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری، دەڵێت: رێژەی هەناردەی ساڵی رابردوو لە چاو ساڵی 2020، بە رێژەی 15٪ بەرزبووەتەوە.
پێنج پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سنووری هاوبەشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە، کە بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای کرماشان، پشکی ئەم پارێزگایە لە کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە 53٪.
پارێزگای کرماشان دوو دەروازی نێودەوڵەتی لە سنووری قەسری شیرینەوە هەیە، کە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە و هەروەها 4 دەروازەی نیوەفەرمیشی هەیە.
کەیوان کاشفی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای کرماشان رۆژی 04-10-2021 رەخنەی گرت کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان یەک لایەنەیە و تەنیا ئێران هەناردە دەکات و گوتی: لەبەر ئەوە ناچارین مەرجەکانی بەغدا قبوڵ بکەین، هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئێرانیش کاڵا و کەلوپەل لە عێراقەوە هاوردە بکات.
بەپێی راپۆرتی گومرکی پارێزگای کرماشان، لە ساڵی 1400 هەتاوی (نەورۆزی 2021 تاوەکوو نەورۆزی 2022) بڕی 66 ملیۆن و 352 هەزار دۆلار لە خاڵە گومرکییەکانەوە کاڵاو کەلوپەل هاوردە کراوە، کە 10٪ زیاتر لە ساڵی پێشتر بووە./رووداو
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- %43ـی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە کرماشانەوە بووە
- حکومەتی عێراق قەدەخەی هاوردەکردنی لەسەر 12 جۆر خۆراک و خواردنەوە هەڵگرت
- کشتوکاڵی عێراق رێگە بە هاوردەکردنی چوار بەرهەم دەدات
- ئەمریکا بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران درێژکردەوە
- عێراق وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین وەک تاکە مەرجی گەشتکردن دەهێڵێتەوە
- ئێران: قەبارەی هەناردەمان بۆ عێراق بەرزدەکەینەوە