ئەمریکا بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران درێژکردەوە

Wednesday 30 Mar 2022 361 0
ئەمریکا بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران درێژکردەوە ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران بۆ ١٢٠ رۆژی دیکە درێژکردەوە.

تیجارەت بان، ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێران بۆ ١٢٠ رۆژی دیکە درێژکردووەتەوە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

 

ئێران لە رێگای ھێڵەکانی (خورەمشەھر ـ بەسرە)، (کرخە ــ عەممارە)، (کرماشان ــ دیالە) و (سەرپۆل زەھاو ــ خانەقین) ھەزارو ٢٠٠ میگاوات کارەبا ھەناردەی عێراق دەکات.

 

بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبای عێراق لەئێستادا، ١٩ ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەم دەھێندرێت لە کاتێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستییەکان، ئەو وڵاتە پێویستی بە ٣٠ ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.

 

لە ٢٠١٨دا، ئەمریکا سزای توندی بەسەر ئەو وڵات و قەوارانەدا سەپاندووە کە ھاوکاریی ئێران دەکەن لە ژمارەیەک بواردا بە تایبەتیش لە کەرتی ئابووریدا، بەڵام ئەو سزایانەی ئەمریکا، عێراقی نەگرتووەتەوە.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە