عێراق و ئێران به‌یه‌كه‌وه‌ دوو پاركی گه‌وره‌ بنیات ده‌نێن

Monday 25 Apr 2022 473 0
عێراق و ئێران به‌یه‌كه‌وه‌ دوو پاركی گه‌وره‌ بنیات ده‌نێن عێراق و ئێران له‌ پلانیاندایه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دوو پاركی گه‌وره‌ له‌ سنووری نێوانیان دروست بكه‌ن، ئامانجی سه‌ره‌كیی له‌و پڕۆژه‌یه‌شدا رێگریكردنه‌ له‌ خۆڵبارین.ا

تیجارەت بان،مه‌سعوود مه‌نسوور سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و ئاودێری ئێران، ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندووه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌، رووبه‌ری دارستانه‌كه‌ حه‌وت هه‌زار و 600 دۆنم ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر رێی سه‌ره‌كی زیاره‌تكارانی شیعه‌ له‌ سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كرێت.

 

به‌پێی پێشبینییه‌كان، به‌ درێژی 82 كیلۆمه‌تر له‌ دیوی عێراق ده‌بێته‌ دارستان. دارستانه‌كه‌ هاوشێوه‌ی پاركێكی گه‌وره‌، ده‌كه‌وێته‌ دوو دیوی شه‌قامی سه‌ره‌كیی ئێران به‌ره‌و كه‌ربه‌لا كه‌ له‌ هه‌ر لایه‌ك پێنج ریز نه‌مام ده‌چێنرێت.

 

به‌گوێره‌ی 55online پێش سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا، 15 كیلۆمه‌تر له‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ كراوه‌، به‌ڵام له‌ دوو ساڵی رابردوودا هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ نه‌نراوه‌.

 

به‌رپرسه‌كه‌ ده‌ڵێت، دامه‌زراندنی دوو پاركی حه‌وت هه‌زار و 600 دۆنمی ده‌ستی پێ كردووه‌، ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی تۆز و دیارده‌ی خۆڵبارینه‌ و هاوكاریی زیاره‌تكارانیش ده‌كات بێ كێشه‌ سه‌ردانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان بكه‌ن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە