پارێزگاری سلێمانی:

بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە

Friday 20 Aug 2021 506 0
بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لەگەڵ عێراق و ئێران قسەمان کردووە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، لەگەڵ کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.

 تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (رووداو)، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین، لە دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێییەکاندا نییە و "ئەو بابەتە راستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە هەیە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە داوایان لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی، حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە، هاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی یان گرانبوونی بەنزین".
 
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە.
 
دوێنێ چوارشەممە 18-08-2021، کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە رووداوی راگەیاند، لە 23ی ئابەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، "ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت و نرخەکەشی دەبێت بە 650 دینار بە کوالێتییەکی باش و لە هەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت".
 
پێشتر کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و تەنیا نەوتی خاو بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، کێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر دەبێت

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە