یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
تیجارەت بان: وڵاتی چین، پشکی گەورەی لە پێشانگاکەدا ھەیە و زیاتر لە 40 کۆمپانیای ئەو وڵاتە بەشدارن، چین ئامانجێتی پەرە بە بەرھەمەکانی لە ھەرێمی کوردستان بدات و ھەماھانگی لەگەڵ بازرگانان و بەڵێندەرانی کورد دا دروست بکات.
نی روچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی بە کوردستان24ی راگەیاند: "خۆشحاڵین کە بەشداریمان لە پێشانگای بیناسازی هەولێر کردووە، چینیش هەماهەنگییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ ئەم پێشانگایەش نزیکەی 40 کۆمپانیای چینی بەشدارن و هیوادارین هەماهەنگی زیاتریشمان لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی هەبێت، هەروەها ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا چینییەکان پتەوتر بکەین".
له پێشانگاى نێودهوڵهتیی ههولێر، بهرههمه پیشهسازییهكان و نوێترین براندەکانی بیانی تێدا دەخرێتەڕوو.
د. سۆران قادر، سەرۆکی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بە کوردستان24ی گوت: "کۆمپانیا بەشداربووەکانی پێشانگا کۆمپانیای باشن و بە کوالێتی باش بەشداریان کردووە، هەوڵدەدەین ئەو کۆمپانیایانە لق و کارگەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوەو بەرهەمەکانیان بێنە کوردستان، بۆ ئەوەی هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنن، کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە".
ئەو پێشانگایە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، 210 کۆمپانیا بەشداریان تێدا کردووە، 30 کۆمپانیای خۆماڵی و 180 کۆمپانیاى دیكهش، چینی، میسری، ئێرانی و تورکین. کوالێتی کەرەستەکانی بیناسازی و خستنەڕووی بەرهەمە پیشەسازییەکان و هاوکاری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بیناسازی کۆمپانیاکان، یەکێکە لە ئامانجەکانی پێشانگاکە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- سبهینێ به بهشداری نزیكهی ١٠٠ كۆمپانیا پێشهنگای كشتوكاڵی له شاری سلێمانی دهكرێتهوه
- دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران دەکرێتەوە
- یەکەم پێشانگای کشتوکاڵی لە سنە دەکرێتەوە
- پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی "جلی کوردی" دەکرێتەوە
- پێشانگای نیگارکێشی-خۆشنووسی دوو خانمە هونەرمەند لە سنە کرایەوە
- سێهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵو پیشەسازی خۆراک بەڕێوەدەچێت
- پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
- دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت ونەمام کرایەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراك لە سلێمانی دەكرێتەوە
- پێشانگایەكی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بازرگانی و ئابووری لە كەركوك دەكرێتەوە