سێهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کشتوکاڵو پیشەسازی خۆراک بەڕێوەدەچێت
تیجارەت بان: بەچاودێری وەزارەتی کشتوکاڵو سەرچاوەکانی ئاوو بەهاوکاری ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ سێاەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵأو پیشەسازی خۆراک بە بەشداری کۆمپانیاکان لەوڵاتانی (کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا، ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی) لەگەڵ کۆمپانیا نیشتمانیەکان لە(٧-١٠/٩/٢٠٢٢) ڕێکدەخات.
مەروان حەمەخورشید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیڵ دەربارەی پێشانگای کشتوکاڵی بەڕۆژنامەی “بازرگانیو پیشەسازی” راگەیاند “ئەم پێشانگایە هەموو ئەو بابەتانەی تایبەتن بەبواری كشتوكاڵ لەخۆدەگرێت وەك بەرهەمەكانی خۆراكی مرۆییو ئاژەڵی، كەرەستەو ئامێرەكانی پەیوەست بەپیشەسازی كشتوكاڵو ئاژەڵداریو ماسیو پەلەوەر- تەكنەلۆژیای سەردەمیانەی كشتوكاڵو ئاودێری، پەینو سەمادو خۆراكو دەرمانی گیاییو ئاژەڵی، پیشەسازی ئامادەكردنو لەقوتونانو بەستەبەندی، خانوی پلاستیكیو كەرەستەكانی، كارگەكانی تایبەت بە بەروبومە خۆراكیەكانو بابەتە كشتوكاڵیەكان، كۆمپانیاكانی بوارە جیاوازەكانی كشتوكاڵو پیشەسازی خۆراك، شەتڵگە، لەگەڵ هەموو ئەو بابەتو بەرهەمانەی تایبەتن بەكشتوكاڵو پیشەسازییە خۆراكیەكان”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا ئەمە بۆ سێیەمین جارە، پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆمپانیا ناوخۆییو جیهانیەكانی كشتوكاڵو پیشەسازی خۆراك كۆدەكاتەوە، كشتوكاڵی روەكیو ئاژەلی، ئامێرو تەكنەلۆژیای سەردەم، پیشەسازییەكانی بەرهەمهێنانی خۆراك نمایش دەكاتو كەرتی كشتوكاڵ دەبوژێنێتەوە.
مەروان وتی “لەساڵانی 2019و 2021 یەكەمینو دووەمین خولی ئەم پێشانگایە بە بەشداری دەیان كۆمپانیای بیانیو نیشتمانی رێكخراو لەو خولانەدا دەیان گرێبەستی كارو پڕۆژەی كشتوكاڵیو بازرگانی واژۆ كرا، رۆژانە پانێڵو دیبەیتی زانستی كشتوكاڵی لەهۆڵی پێشانگا پێشكەش دەكراو دەیان هەزار هاوڵاتیو خاوەن كارو پڕۆژە سەردانی پێشانگایان دەكرد، روماڵی میدیایی كارو چالاكییەكان دەكرا”.
ئەوەشی ڕونکردەوە رێكخستنی وەها پێشانگایەك گرنگی تایبەتی هەیە لەخستنەوەگەڕی كارو بازرگانی بوارە جیاوازەكانی كەرتی كشتوكاڵ، ئەو وتی “لەپاڵ ئەو جەنجاڵیو چری دانیشتوانە دەمانەوێت بەرهەمە كشتوكاڵیەكانو رەنجی شەوو رۆژەی جوتیاران بكەینە چوارچێوەیەكی جوان، بەهەموانی بناسێنینو هاوڵاتیانیش سودمەند بن لەهەمەڕەنگی بەرهەمەكانو دڵنیاییی جۆرەكان، ئەمە جگە لەناساندنو بەیەكگەیشتنی كۆمپانیا بیانیو ناوخۆییەكانو كارنامە واژۆكردن بۆ بازرگانی كشتوكاڵیو پیشەسازی خۆراكی لەشارداو ئەنجامدانی دانیشتنە روبەروەكانو لێكگەیشتن لەنێوان بازرگانانو كۆمپانیاكان، كە هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ بوژانەوەی بازاڕ بەگشتیو كەرتی كشتوكاڵو گەشتوگوزار بەتایبەتی لەنمایش كردنی بەرهەمو بابەتە كشتوكاڵیەكانو بانگهێشت كردنی كۆمپانیاو بازرگانە بیانییەكان لەوڵاتانی دەرەوە بۆ بەشداریكردنو سەردانیكردن، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا نیشاندانی وێنای جوانی شار لە گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ كە ئێرە خاوەنی دەیان هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵیو دەیان هەزار كێڵگەی بەخێوكردنی ئاژەڵو سەدان پڕۆژەی بەخێوكردنی مریشكو هێلكەو پەلەوەرییەكانو دەیان پرۆژەی بەخێوكردنی ماسیو هەزاران ئامێرو بابەتی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵییە”.
وتیشی “رێكخستنو ئەنجامدانی پێشانگاكان گرنگن بەتایبەت كشتوكاڵییەكان، چونكە پێشانگا دەروازەی ناساندنو بەیەكگەیشتنو لێكگەیشتنو كارنامە واژۆ كردنە، سەكۆی بەیەكگەیاندنی كۆمپانیا ناوخۆییو بیانیەكانە بۆ هەناردە كردنی بەرهەمە ناوخۆییەكانو شوێنی ناساندنو نمایش كردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانو ئامێرە تازە سەردەمیەكانە”.
دەربارەی بەشداریکردن ڕونیکردەوە بەڕێزان لەخاوەن كارو كۆمپانیاو بازرگانان كە لەهەر بوارێكی كشتوكاڵی روەكی و ئاژەڵی كاردەكەن دەتوانن لەم پیشانگا گەورەیە بەشداری بكەنو دەرفەتی ناساندنو نمایشكردن بۆ كۆمپانیاو كارو بەرهەمەكانیان بەدەستبهێن”.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- سبهینێ به بهشداری نزیكهی ١٠٠ كۆمپانیا پێشهنگای كشتوكاڵی له شاری سلێمانی دهكرێتهوه
- دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران دەکرێتەوە
- یەکەم پێشانگای کشتوکاڵی لە سنە دەکرێتەوە
- پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی "جلی کوردی" دەکرێتەوە
- له ورمێ یەک ملیۆن و 100 هەزار تۆن سێو بەرهەم دەهێندرێت
- پێشانگای نیگارکێشی-خۆشنووسی دوو خانمە هونەرمەند لە سنە کرایەوە
- یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
- پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
- دووەمین پێشانگای گوڵ ودار و درەخت ونەمام کرایەوە
- پێشانگای نێودەوڵەتی خۆراك لە سلێمانی دەكرێتەوە