گهشتى ئاسمانى نێوان ورمێ و ههولێر دهستپێدهكات
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاشكرایكرد، گەشتی ئاسمانیی نێوان (ورمێ ـ هەولێر) لەڕێگهی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکریی ورمێوە دەستیپێکرد.
تیجارەت بان: محەمەد عەلی قەراملکی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوه رایگەیاند: “لەکاتی سەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لەخاڵەکانی لێکتێگەیشتنى نێوانمان دامەزراندنەوەی دهستپێكردنهوهى ڕاستەوخۆی گهشتى ئاسمانی لەنێوان (ورمێ ـ هەولێر) بوو”.
ئهوهشى وتووه، “دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی ورمێ بۆ هەولێر یەکێک لەداخوازییەکانی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایەو بەئاوڕدانەوە لەبەدواداچوونەکان یەکەم گەشت 13ی پوشپەڕ ئەنجامدەدرێت”.
امتیاز مطلب: 0%
لینکی بابەت:
https://tejb.ir/ku/n73542
کاڵا و شمەک
وەرگرتنی نوێنەرایەتی
دابینکردنی هێزی مرۆیی
خزمەتکاری
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
ههواڵ هاوچەشنەکان
دوایین ههواڵ