دوو ملیۆن و 500 هەزار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌

Saturday 25 Sep 2021 416 0
دوو ملیۆن و 500 هەزار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ دەستەی گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار، له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوو هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادیکردووە.

تیجارەت ‌بان، ئه‌م ژماره به‌راورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵی رابردووی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و سنووره‌كان، ئێجگار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

 

له‌ ئێستاشدا، مه‌رجی ئاڵوگۆڕی گه‌شتیاری له‌نێوان وڵاتاندا، هه‌بوونی پشكنینی كۆرۆنا و وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینه‌، كه‌ وه‌ك دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی كارپێكراوی جیهانی له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێن.

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێ به‌جێكردووه‌، هه‌ر له‌ داخستنی سنووره‌كانه‌وه، تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتوچۆ و داخستنی ته‌واوی هۆتوێل و چێشتخانه‌كان، كه‌ به‌ گوێره‌ی رێنمایی ته‌ندروستی جیهانی، فاكته‌رێكی كاریگه‌ره‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە