وەزارەتی دارایی:

رەسمی گومرگی لەسەر 171 کاڵا کەمدەکرێتەوە

Tuesday 26 Jul 2022 558 0
رەسمی گومرگی لەسەر 171 کاڵا کەمدەکرێتەوە وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەها و رەسمی گومرگی لەسەر 171 کاڵای جۆراوجۆر کەمکردەوە. بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "چوارشەممە ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."  


 تیجارەت بان: بەپێ ژمارە 7275 و بە واژۆی یاسین واحید ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشیی دیوان، نووسراوێک ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان کراوە و تێدا هاتووە، وەزیری دارایی و ئابووری رەزامەندی داوە لەسەر کەمکردنەوەی بەها و گومرگی هەندێک کەلوپەلی دیاریکراو.
 
 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌رزانكردنی نرخی كاڵاكان و زیادكردنی جوڵه‌ی بازرگانی بڕیاردرا به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌سمی گومرگی بۆ بابه‌ته‌كانی خواردن و بیناسازی و كاڵاكانی به‌كاربردنی رۆژانه‌ كه‌ 171 كاڵای جۆراوجۆرن.
 
هاوکات، ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بڕیارە رۆژی چوارشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و ئەو 171 کاڵا جۆراوجۆرە رەسمی گومرگییان لەسەر کەمدەکرێتەوە."
 
گوتیشی: "ئەو کاڵایانە ئەوانەن کە هاونیشتمانیان رۆژانە بەکاریدەهێنن."
 
بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمی کوردستان هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێنێتەوە بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵایانە و گوتی: "هەندێک کاڵا هەن جووڵەی بارزگانی لە هەرێمی کوردستان نەماوە وەک کەلوپەلە کارەباییەکان بۆیە دەمانەوێت لە رێگەی کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی جووڵەی بازرگانییان بۆ بگەڕێنینەوە."
 
رۆژی پێنجشەممە 2-6-2022 ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم بنکە جیاوازەکانی نێو دەروازەکە و نوێنەری بازرگانانی سنووری ئیدارەکە کۆبووەوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتی: "ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دراوە لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیە باسکراوە و دوای خوێندنەوەی پێویست بڕیاردرا رەسمی گومرگییان کەمبکرێتەوە."

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سه‌رچاوه: رووداو

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە