پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی "جلی کوردی" دەکرێتەوە

Tuesday 2 Aug 2022 533 0
پێشانگای جیهانی وێنەی ناوەندی لێکۆڵینەوەیی ناوچەیی پارێزەری لە میراتی نەبینراو لە ئاسیا، لە ژێر چاوەدێری یۆنێسکۆ بە هاوکاری گالری "وەرد" پێشانگای جیهانی وێنەی "کراس" لەسەر بابەتی جلی کوردی بەڕێوە دەبات.

تیجارەت بان: کێبڕکێی وێنەگری "کراس" هەوڵ دەدات یەکێک لە چڕوپڕ و بەربڵاوترین سەرچاوە وێنەییەکان لە دەستکەوتە وێنەگرییەکانی فەرهەنگ و هونەری پۆشاک لە سەرتاسەری جیهان پێک بهێنێت.

 

ئەو ڕووداوە فەرهەنگی-هونەرییە لە ساڵی 1400 بە پێکهێنانی نووسینگەیەکی نەگۆڕ لە شوێنی گالری وەرد لە تاران، بانگهێشت نامەیەکی ئۆنلاینی بە سێ زمانی ئینگلیزی، فارسی و کوردی بڵاو کردەوە و دوابەدوا ئەوە توانی 4020 بەرهەم لە 610 وێنەگر کۆ بکاتەوە. کە بە ڕوانگەی جۆراوجۆر جلی کوردیان پیشان دابوو و لە کۆتاییدا 65 بەرهەم بۆ نمایش کردن لە پێشانگای کراس دەست نیشان کراون.

 

پێشانگای کراس بە بەرپرسایەتی کەیوان شەمشێربەیگی ، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بەڕێوە دەچێت./ ئاژانسی هەواڵی مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە