ئاڵوگۆڕی نزیكەی 600 هەزار تۆن كاڵا لە مەرزی پەروێزخان
تیجارەت بان: فەریبۆرز كەرەمی ڕایگەیاند: سنووری پەرویزخان لە چوار مانگەی یەكەمی ئەمساڵدا 591 هەزار و 992 تۆن كاڵای ترانزیتی هاوردەو هەناردەی تێدا ئەنجام دراوە.
ناوبراو زیادی كرد: لە ماوەی چوار مانگەی یەكەم ئەمساڵدا هەزار و 500 بارهەڵگر لە سنووری پەرویزخانەوەی چووەتە دەرەوە كە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 290% زیادی كردووە.
كەرەمی راشیگەیاند، 19 هەزار و 430 تۆن كاڵا لە سنووری پەرویزخانەوە چووەتە دەرەوە كە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كە پێنج هەزار و 364 تۆن كاڵا بووە، 262 لەسەد زیادی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، 572 هەزار و 562 تۆن كاڵا بە شێوەی ترانزیت هاتووەتە نێو ئێران كە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 143% زیادی كردووە.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین