هاتوچۆى گەشتیارى لە دەروازەى پەروێزخان دەستى پێکردەوە
تیجارەت بان: كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەكەوە دەستیپێكردەوە.
کەناڵی تیجارەت بان لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریكردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی كوردستان و لەوێشەوە بچنە كەربەلا و شارەكانی عێراق، ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.
ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا گەشتكردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێكردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەكەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- ئاڵوگۆڕی نزیكەی 600 هەزار تۆن كاڵا لە مەرزی پەروێزخان
- دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە رووی گەشتیاراندا کراوەن
- هاتنی یەکەمین تۆڕی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستان
- یەکەمین فەم تووری گەشتیاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە سنە
- ئێران دەرگا بە رووی گەشتیارانی بیانیدا دەكاتەوە
- پیرانشار، شاری بەردە ئەفسانەییەکان