نرخی لە بازاڕ جیاوازە.. دۆلار بەكێ دەفرۆشرێت؟

Friday 10 Feb 2023 246 0
نرخی لە بازاڕ جیاوازە.. دۆلار بەكێ دەفرۆشرێت؟ سێشەمی رابردوو بانكی ناوەندی عێراق بڕیاری دا نرخی دۆلار لە بانكەكان بە 1320 دینار بگاتە دەست خەڵك، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیارەكەی پەسند كرد، بۆیە لە دوێنێ چوارشەمەوە دۆلار بەو نرخە نوێیە دێتە فرۆشتن، كەچی لە بازاڕ نرخەكەی لە دەوروبەری 20 هەزار گرنترە، ئەو دۆلارە هەرزانە كێ دەیكڕێت؟

 پێنجشەم نرخی دۆلار رووی لە هەڵكشان كردەوە، لەكاتی داخستنی بۆرسە سەرەكییەكانی بەغدا و هەولێر نرخی دۆلار بەم شێوەیەی بوو، لە بۆرسەی كیفاحی بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 150500 بووە، لەوكاتەی بەیانییەكەی نرخی 100 دۆلار 158 هەزار بووە، لە دوكانی ئاڵوگۆڕی دراو و بازاڕەكان نرخەكەی گەیشتە 151500 دینار، لە هەولێریش نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار. 

سالم شمەری، شارەزا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دووپاتی كردەوە كە لە بۆرسەی دیالە حاڵەتی چەقبەستوویی دروستكراو گەڕاوەتەوە بازاڕ و پشێوییەكی نەزانراو لەناو بازاڕدا هەیە، چونكە ئەو نرخانەی لە بازاڕ هەن زۆر لەو نرخە فەرمییە دوورە كە هاتە راگەیاندن، جیا لەوە جیاوازییەكی زۆر لە نرخی كڕین و فرۆشتنیش هەیە. 

روونی كردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە زۆرینەی نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە باقووبە بە پاساوی نەبوونی پارەی كاش دۆلار نافرۆشن، كەچی هەر ئەوان بە نرخی 150 هەزار بۆ 100 دۆلار بە كڕیارانی خۆیانی دەفرۆشن و بە نرخی 135 بۆ 140 هەزار بۆ 100 دۆلار لە خەڵكی دەكڕنەووە، واتە بە جیاوازی 10 هەزار دینار و هەندێكجاریش 15 هەزار دینار.

ئەو شارەزایە روونی كردەوە، ئێستە چەقبوەستنێكی دروستكراو لەلایەن ئەو نووسینگانە دروست كراوە، دەیانەوێ زیانەكانیان كەم بكەنەوە، چونكە پێشتر لەكاتی گەیشتنی نرخی دۆلار بۆ سەرووی 160 هەزار، ئەوان بۆ سوودكردن دۆلاریان كڕیوە، بەڵام بڕیارەكەی حكوومەت بە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەوان كتوپڕ بوو، بۆیە دەیانەوێ زیانەكانیان كەم بكەنەوە.

شمەری دووپاتی كردەوە، تا ئەو ساتەش یەك دۆلار بە نرخی 130 دینار نەفرۆشراوە، واتە بڕیارەكەی حكوومەتی سوودانی جێبەجێ نەكراوە، پاساویش بەردەستنەبوونی دۆلاری كاشە لای ئەوان، كەچی دەتوانن دۆلار بۆ هەندێك كڕیاری تایبەت راستەوخۆ دابین بكەن.

لەوبارەوە سەلام سمێسم، شارەزای ئابووری دەڵێت، دیاریكردنی نرخی دراو كار و بڕیاری حكوومەت نییە، بەڵكو لە ئەنجامی سیاسەتی ئابووری و رێوشوێنە چاكسازییەكانە كە دەبێتە هۆی گۆڕینی نرخی دراوەكان، ئەو كەمبوونەوەی نرخی دۆلار وا دەكات كەسانێك دۆلاریان بە نرخە كەمكراوەكە بەدەست بگات و بە نرخێكی زیاتر بە خەڵكی بفرۆشنەوە، بۆیە جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخەش زۆر دەبێت، ئەوەش هەڵاوسانێكی تر لە ئابووری عێراق دروست دەكات.

سه‌رچاوه: وشە 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە