داهاتی گومرگی هەرێم دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار
تیجارەت بان: بەپێی ڕاپۆرتی (ئیقتساد نیوز)، مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوریی عێراقی ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی هەناردەی وڵاتان، قەبارەی هەناردە بۆ عێراق تەنها لە پێنج وڵاتەوە نزیكەی 33 ملیار دۆلارە.
عوبەیدی لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (ئیقتساد نیوز) وتیشی، "ئەوەی لە ڕاپۆرتی داهاتدا لەلایەن لایەنە عێراقییەكانەوە ئاماژەی پێدراوە لەو وڵاتانەوە تەنها شەش ملیار دۆلارە”.
ئەوەشی وت، "بەپێی بەدواداچوونی وەزارەتی پلاندانان زۆرینەی ئەو جیاوازییە بەهۆی ئەوەوەیە كە بەشی زۆری ئەو شمەكانە لە دەروازەكانی سەر بە هەرێمی كوردستانەوە دێن، بەو واتایەی بەهای ئەو شمەكانەی بە دەروازەكانی هەرێمدا دێن نزیكەی 20 ملیار دۆلارە، ئەگەر ڕێژەی تاریفەی گومرگی 7% بێت وەك كەمترین بڕ، ئەوكات داهاتی تاریفەی گومرگی لە هەرێمی كوردستان لانیكەم نزیكەی 1.4 ملیار دۆلاردا دەبێت”.
ئەو شارەزایە پرسیاری ئەوەش دەكات، "بۆچی هەرێم داوای شایستەكانی لە ناوەند دەكات، لەكاتێكدا هیچ زانیاری و ئامارێك لەسەر دەروازە سنوورییەكانی و بڕی بەهای گومرگی بەدەستهاتوو بە حكومەتی ناوەند نادات؟”.
ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە
- حكومەت بۆ 2 مانگ رەسمی گومرگی لەسەر كۆمەڵێك خۆراك هەڵدەگرێت
- حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵدەگرێت
- بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکان هەڵدەگیرێت
- عیراق باجی گومرگی لەسەر ماددە خۆراكییەكان لابرد
- بنكەی گومرگی تیلەكۆ لە گەرمیان دەكرێتەوە
- ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیارانی عێراقی بۆ کوردستان
- هەنگاوەکانى بانکی ناوەندی بۆ دابەزینى نرخى دۆلار
- هەرێمی کوردستان و ئێران پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن
- واژوێ سێ ڕێککەوتننامە له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ کرانەوەی سنوری سازان
- بڕی ٣٠ ھەزار دۆلار دەدرێت به خاوەنکاران و پیشەسازان