میوزیکژەنی کورد بەشداری لەفلیمێکی ئەمریکی بۆ هۆلیۆد دەکات

Tuesday 24 Aug 2021 534 0
میوزیکژەنی کورد بەشداری لەفلیمێکی ئەمریکی بۆ هۆلیۆد دەکات سالار ئازید جارێکی دیکە بەکەمانەکەی بەشداری لەفلیمێکی سینەمای هۆلیۆد دەکات.

تیجارەت ‌بان: بەپێی ڕاپۆرتی (سایتی هەولێر)،سالار ئازید، یەکێک لەو هونەرمەندە میوزیکژەنانەیە، لەتەمەنی هونەری خۆیدا بەشداری لەچەندین کار و پڕۆژەی هونەریدا کردووە.ئەم هونەرمەندە کوردە لەوڵاتی بەریتانیا نیشتەجێبووە سەرقاڵی خوێندنی دکتۆرایە لەبواری فۆلکلۆری میوزیکی کوردی .


سالار ئازید لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر، سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم فلیمە ئەمەریکییە بۆ هۆلیۆد گوتی: ئەوە جاری دووەممە لە پڕۆژەیەکی هونەری وا گەورە بەشداری بکەم، پێشتریش لە مانگی ئایاری ساڵی 2019 لەفلیمێکی دیکەی سینەمایی ئەمەریکی لەهۆلیۆد بە ئامێری کەمان و میوزیکی کوردی بەشداربووم، ئەویش فلیمی (عەلائەدین) بوو بەبەشداری گەورە هونەرمەندی ناسراو ( ویل سمیپ) کە لەسینەماکانی جیهان پەخشکرا . ئەمجارەشیان بۆ جاری دووەممە لە پڕۆژەیەکی هونەری وا گەورە بەشداربم کەئەویش فلیمێکی نوێی ئەمەریکییە، بۆ ئەوەش لەگەڵ كۆمپانیایەکی ناسراوی سینەمایی هۆلیۆد بە ئامێری كەمان بەشدار بووم، بەپێی زانیاریەكانم لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەم فلیمە لەهەموو سینەماكانی جیهان پەخش دەکرێت. هەروەها سالار ئازید گوتیشی: بەپێی ئەم گرێبەستەی واژۆم کردووە، ناتوانم زانیاری لەسەر فلیمەکە بدەم تائەو کاتەی پەخش دەکرێت، ناتوانم ناوی فلیمەکە و ناوی ئەو ئەکتەرانەی تێیدا بەشداربوون ئاشكرا بكەم و بناسیێنم.


هەروەها ئەوەیشی گوت: تۆماركردنی میوزیكی فلیمەکە لە ناسراوترین ستۆدیۆی جیهان بەناوی (ئەبی رۆد) لە لەندەن تۆمار كراوە. بەپێی زانیارییەکانم دوای تەواو بوونی کارەکانی ئەم فلیمە لەمساڵدا لەسینەماکانی جیهان پەخش دەکرێت.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە